سەردێر

بیتكۆین و هەڵشۆیی

*نەوزاد مجید هەمەوەندی

ئابووری ناسان كۆكن لەسەر ئەوەی خواست و نرخ هاوتەریبن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەكانیان , واتا خواست لەسەر هەركاڵایەك زۆربێت ڕاستەوخۆ نرخەكەی بەرەو بەرزی هەڵدەكشێت، هەر بۆیە دراوە ئەلیكترونیەكان بەشێوەیەكی خێرا خواست و داواكاری و كڕیاری زیاتری بۆ دروستبوو ، دراوە ئەلیكترۆنیەكان یان دراوە ژمارەییەكان هەندێك جاریش پێیان دەگوترێت دراوە گریمانەییەكان وەك بیتكۆین bitcoin و ئیپریوم Ethereum و لایتكۆین LTC و ڕیبل XRP و زكاش ZEC و بیتكۆین كاش و ئیپریۆم كلاسیك و چەندانیتر .

دروستبوون و سەرهەڵدانی بیرۆكەی دراوی ژمارەیی bitcoin دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2008 لە لایەن ساتوشی ناكامۆتۆ (Satoshi Nakamoto) كە تا ئێستاش نازانرێت كەسێكە یان چەند كەسێكن و سەربە چ ووڵاتێكن . لە بەرواری 3/1/2009 ئەم دراوە بە شێوەكی ڕاستەخۆ و خێرا بڵاوبۆوە كە ئەم دراوە تەنها لە ڕێگای تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت , واتا ناتوانرێت دەستی لێبدرێت (ملموس) نیە خۆناساندنی ئەم دراوە زیاتر بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بوو چونكە سەرهەڵدانی ئەم ڤایرۆسە بوە هۆی وەستانی جولەی خەلك و هاتووچۆ و داخرانی بازار و بانكەكان هەر بۆیە خەلكی بەهۆی مانەوەیان لە ماڵەكانیانەوە پەیوەست بوون بە بەكار هێنان و كرینی زیاتری دراوی ئەلیكترۆنی كە تا ڕادەیەك پێداویستیەكانیان بۆ فەراهەم دەكرا، یەكەم نرخی بیتكۆین لە ساڵی 2009 بریتی بوو لە 1309.03 دۆلاری ئەمریكی بۆ هەر بیتكۆینێك ئەم ڕێژەیەش لەبری تێچووی بەكار هێنانی كارەبا و كومپیوتەربوو بۆ هەر بیتكۆینێك.

بەهۆی خواست و كرینی ئەم دراوە لە سەرەتای دەرچوونی وەك دراوێكی نوێ و بێ هاوشێوە ئەم كەسانەی سەرەتا ئەم دراوەیان كڕی هەوڵی هێنانی خزم و كەس و خەڵی نزیكی خۆیان دەدا بۆ هێنانە ناو ئەم بابەتە و كڕینی بەشێك لەم دراوە ژمارەییانە بەمەش نرخی هەر بیتكۆینێك زیادی دەكرد بەهۆی بوونی خواست و قازانج كردنی كڕیاری یەكەم خەڵكێكی زۆر ڕووی لە كڕینی دراوەكە كرد و بەماوەیەكی كەم نرخەكانی وردە وردە بەرەو بەرزبوەوە هەڵكشا و هەر ئەمەش وایكرد ببێت بە ریكلامێكی بریقەدار بۆ ڕاكێشانی كڕیاری زیاتر .

تا ئێستاش خەڵك لە جیهان پارەیەكی زۆر دەخەنە ئەم مامەڵەیەوە كە هەركاتێك سایت و بەرنامەی ئەم دراوە بوەستێت هیچ كەسێك نیە قەرەبووی ئەم خەڵكە بكاتەوە یان وڵاتێك بەرپرسیاریەتی ئەم دۆخە بگرێتە ئەستۆ ، هەر بۆیە لێكدانەوەكانم بۆ ئەم بابەتە مامەڵەی دراوی ئەلیكترۆنی و مامەڵەكردن لەگەڵ هەڵشۆیی بە بۆچونی من هاوشێو و هاو ئەنجام دەبن، چونكە ئەم جۆرە مامەڵانە بەشێكی زۆری پارەی نەختینەیی لە ناو هەرێمی هەرێمی كوردستان و گیرفان و قاسەكانی ولات دەگوازیێەوە بۆ هەندێك قاسەو گرفانی وڵاتانی دەرەوە كە ڕەنگە چەند كەسانێك چانسی ئەوەیان بێت لەم ڕێگایەوە هەم قازانج بكەن و هەم نەكەونە بەر گورزی ئەم هەرەس هێنانەی لە هەر كات و ساتێك بێت ڕوو دەدات و ئەو كەسانەی لەكاتی هەرەسەكە خاوەنی دراوی ژمارەیی بێت زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و ئەوەشی لە پێش ئەم هەرەسی ئابووریە دراوە ژمارەییەكانی فرۆشتبێت براوەی یاریەكەدەبێت وەك ئەو كەسانەی كەپارەكانیان لە پێش بەرواری تەقینەوەی هەرەسی هەڵشۆیی وەرگرت براوەبوون و ئەوانەشی چاوەڕێی وەرگرتنی قازانج و سەرمایەی دەستی هەڵشۆیی بوون ئێستا لە دڵە ڕاوكێ و ڕێگای دادگا دەكوتنەوە بۆ سۆراغێكی سەروەت و ماڵەكانیان .

*ماموستای زانكۆ – پسپۆری ژمێریاری و دارایی