سەردێر

ڕۆژی جیهانی کەشناسی

سلێمان جرجیس*

_ هەموو ساڵێک  ڕۆژی 23/ 3 بەڕۆژی جیهان کەشناسی دیاریکراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان کەئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پەسەند کردنی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی WMO کەلە ڕێکەوتی 23 / 3 / 1950 هاتەبوون  .
_ وە هەموو ساڵێک دروشمێک دەستنیشان ئەکرێ بۆئەمساڵی ٢٠٢١دروشمی  ( زەریاکان، ئاو و هەوا و کەشمانە) دیاریکراوە هەموو ساڵێکیش  توێژینەوە کان بەشێکی زۆریان بۆ کارکردن لەسەر دروشمەکە تەرخان دەکرێ تاوەکو لەو ڕێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە کەشو هەواو سەلامەتی ژیان لەجیهان بکرێ .
_ پێناسەیەکی گشتگیر بۆ كەشناسی بریتیە لە :
کەشناسی زانستێکە هەموو ساتێک گرنگی ئەدات بە پێشبینی کردن و چاودێریكردنی حاڵەتەكانی كەش و گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا لەجیهان دا لەپێناوی پێوانەكردنی رەگەزەكانی كەش و هەوا، وەكو بەرزی ونزمی پلەی گەرمی و پەستانی هەواو خێرایی و ئاراستەی با وپێوانی باران وبەفرو ولێکۆڵینەوە لە هەورەكان و ڕادەی شێ‌ ودیاری کردنی ئاستی بینین و دەرکەوتنی هەتاو.
_ چۆن چاودێری كەش و هەوا دەکرێ؟
چاودێریکردنی  كەش و هەوا لە ڕێگەی وێستگەکانی كەشناسیەوە دەبێت کەلەڕێکەی پسپۆڕان و چاودێریکارانی کەش و هەوا و ئامێرو کەل وپەلی پێوانی هەمەجۆر بەردەوام چاودێری وردو چڕی كەش و هەواو گۆڕانكاریەكان دەکرێ سات بەسات، ئەویش بەوەی لە هەر نزیکەی کاتژمێرێک دا راپۆرتی كەش و هەوا ی سنوری وێستگەکەتۆماری دەکرێ و کۆکەرەی راپۆرتی هەر سێ کاتژمێر جارێكیش  دەنێرن بۆ (دەزگای تۆماری داتات و پپێشبینی کردن ) کەلەسەرووی وێستگەیەو دەزگایەکی باڵاترە(بەکورتی شوێنێکە وتایبەتە بەكۆكردنەوەی داتاكان و دوای لێکۆڵینەوەی وورد پێشبینیەکان بۆ ڕۆژێک یان چەندڕۆژێک دەخاتە ڕوو.
_ مەترسیەکان چی یە ؟
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی رەوشی خزمەتگوزارییەکانی ئاوهەوا لە جیهاندا لە هەر سێ کەسێکدا کەسێک بەپێی پێویست پابەندی سیستمەکانی هۆشیاری پێشوەختە نابێت.
لە ساڵی ٢٠١٨دا لە سەرتاسەری جیهاندا، نزیکەی ١٠٨ ملیۆن کەس بەهۆی گەردەلوول، لافاو، وشکەساڵی و ئاگری دارستانەکانەوە داوای هاوکاریان لە سیستمی هاوکاری مرۆیی نێودەوڵەتی کردووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینی دەکات تا ساڵی ٢٠٣٠ ساڵانە ئەو ژمارەیە بە تێچووی نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار سەدا ٥٠ روو لە زیاد بوون بکات.
لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا لە جیهاندا، زیاتر لە ١١ هەزار کارەساتی سروشتی کە سەرچاوەکانیان ئاووهەوا و ئاو بووە روویانداوە و بەهۆیانەوە دوو ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ تریلیۆن ٦٠٠ ملیار دۆلار زیانی ئابووریی کەوتووەتەوە. لەو سەردەمەدا تێکڕای ژمارەی زیانی گیانیی بۆ هەر کارەساتێک یەک لەسەر سێ کەمیکردووە و لە بەرامبەردا ژمارەی کارەساتە سروشتییەکان پێنج هێندە و زیانە ئابوورییەکانیش حەوت هێندە زیادیان کردووە.

*کارگێڕی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە