سەردێر

چەمكی سەرمایەداری… لەنێوان كۆیلایەتی ئەمڕۆ و دوێنێدا

ڕۆژیار لوقمان*

لەدوای سەدەی بیستەم جیهان ڕووبەڕووی چەند ئایدلۆژیایەكی جیهانی بوویەوە بڵاوبوونەوەی فكری جیاواز و نوێ ئەمەش ڕووداویكی ئاساییە لەكاتێكی بڵاوبوونەوەی هەر بیر و ئایدیۆلۆژیاییەك خەڵك ڕەتی بكاتەوە و دژی بوەستێ، ئەمەش بووە هۆی دروستبونی چەندین جەنگی ویرانكەر بۆ تەواوی جیهان، لەو بیرو ئایدۆلۆژیانە وەك(كۆمنیستی، رادیكالی، نازی، فاشزم) بەڵام هیچكام لەم ڕێچكانە وەك سەرمایەداری نەیتوانی بەبەهێزی بمێنێتەوە، ئەكرێت بڵێین سەرمایەداری مرۆڤایەتی هەڵگیراوەتەوە پێم خۆشە بەچەند خاڵێك باسی بكەم.

١-سەرمایەداری تاكە سیستەمە كەهیچ بەهایەك بۆ مرۆڤ دانانێت.

٢-بەردەوام تۆی مرۆڤ ئەبێت وەك كۆیلەیەك بەدوای خواست و ویستەكانی كۆمپانیا و مۆدیلە نوێكان بیت.

٣-هیچ ڕێزێك بۆ كلتور و نەریتە جیاوازەكان ناهێڵێت بەڵكو بەزۆر و لەژێر هەژموونی بیركردنەوە لەتازەگەری تۆ ئەخاتە سەر ڕێچكەی خۆی و ناچارت ئەكات وازلەهەموو بەها باڵاكان بهێنی و مرۆڤ وەك كۆیلە ببینی.

٤-لەهیچ كام لە ئایدلۆژیا و سیستەمە جیاوازەكانی جیهان هیچیان وەك سەرمایەداریی بایەخی بە ئابوری و پارە نەداوە.

٥-لەو وڵاتانەی كەتازەپێگەیشتوون لەژێر دنیایی مۆدێرنەدا و بەدروشمی دیموكراسی سەرجەم بنەماكانی سەرمایەدارێت بەسەردا ئەسەپێنی كە ئەمە ئەبێتە هۆی داروخانی ئەو نەتەوەیە لەڕووی ئابوریی و كۆمەڵایەتی و تێكچوونی شیرازەی ئەو نەتەوەیە.

٦-بەكاڵاكردنی مرۆڤ و دانانی نرخ لەسەر كەسایەتیان.

٧-فراوان بوونی دنیای سۆشیال میدیا و بێ سانسۆركردن لەسەری و بێ ئەرزشكردنی هەموو بەها پیرۆزەكان و گەورەكردنی كەسانی بێ بەهرە و گەمژە لەپێناو بڕێك پارەدا.

٨-تاكە كالای دەستی سەرمایەداری كە وەك داشی دامە یاری پێوە ئەكات ئافرەتە كە لەزۆریك لەسێكتەرەكانی ئەم سیستەمە ڕۆلیكی خراپیان گێراوە و شكۆی خۆیان كردووە بەقوربانی پارە و ناوبانگ و ڕاكێشانی كڕیار بەهەر نرخێك بیت.

٩-بایەخدان بەكەسانی گەمژەو نەزان وە ڕیكلام كردن بۆ بەرنامەی بێ سود و دوورخستنەوەی كەسانی توێژەر و زاناكان لەمیدیاكان و بێ نرخكردنیان لەناو كۆمەڵگا.

١٠-گرنگی دانی زۆریك لە حكومەتە زۆردارەكان بەم سیستەمە، چونكە مرۆڤ كۆیلە ئەكا و وابەستەی حزب و بەرپرسەكانی ئەكات.

لەهەمووی سەیرتر دامەزرینەرانی ئەم سیستەمە زۆر كەسانی تیگەیشتوو زیرەكن، بەڵام هەرگیز ئامادەنین كەسانی زیرەك بخەنە ئەو شوێنانەی كەخۆیان ئەیانەوێت، چونكە یاریە جیهانیەكەیان بەتەواو تیكئەجیت و جیهان ڕێرەوی خۆی ئەدۆزیتەوە.

ئەڵێن كاتێك ئەسكەندەری مەكدۆنی وڵاتی فارسی كرد نەی ئەزانی جۆن خەڵكەكەی كۆنترۆل بكات، چونكە خەلكی فارس كەسانی بیرمەند و ڕۆشنفكر بوون بۆیە یەكێك لە ڕاوێژكارەكانی ئەسكەندەر وتی گەورەم پێشنیار ئەكەم هەرچی زانا و بیرمەندیانە لە خەڵك دووریان بخەرەوە بیانەكە بە ژێردەستەی كەسانی نەزان پلەكانیان لێ بسەنەرەوە چونكە هەر شارستانیەك زاناكانیان لەدەستبدات بەزوویی ئەو نەتەوەیە ئەپوكێتەوە.