سەردێر

بایدن‌و دۆسیه‌ی كورد

ئاری عومەر

گریمانه‌كانی دۆستایه‌تی بایدن له‌گه‌ڵ پرسی كورد، یٔه‌و وێنه‌ی زه‌ینیه‌ یٔه‌رێنیه‌ی كورد له‌ماوه‌ی رابردودا له‌سه‌ر بایدن هه‌ڵی چنیووه‌، ناشێ‌و ناكرێ له‌سه‌ر یٔه‌و خۆشخه‌یاڵیه‌ دایڕێژێت كه‌ هه‌موو شتێك ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ به‌های دۆستایه‌تی‌و هاوڕێیه‌تی، چونكه‌ وه‌ك (هێنری كێسنجه‌ر) پێیوایه‌، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یٔه‌مه‌ریكاو ستراتیژی دوورمه‌ودا یٔه‌وه‌نده‌ی گرێدراوی به‌رژه‌وه‌ندی‌و هێشتنه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كانه‌ له‌ده‌ست یٔه‌مه‌ریكا، یٔه‌وه‌نده‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ به‌هاو پره‌نسیبه‌ جیهانیه‌كان، له‌به‌ریٔه‌وه‌شه‌ خه‌یاڵپڵاوی به‌وه‌ی كه‌ ستراتیژی بایدن له‌به‌رامبه‌ر دۆخی كوردو بزووتنه‌وه‌ سیاسیه‌كه‌ی له‌ ستراتیژی ترامپ جیاواز ده‌بێت، خۆشخه‌یاڵیه‌.

یه‌كێك له‌ سیسته‌مه‌ یٔاڵۆزه‌كانی دنیا، كه‌ پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی هه‌مه‌ چه‌شنه‌ دابه‌شكراوه‌‌ و ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان تێیدا فره‌ جه‌مسه‌ره‌ یٔه‌مه‌ریكایه‌، ده‌شێت قۆناغی ترامپ سه‌ركێشیكردن بێت به‌و سیاق‌و چوارچێوه‌ی بڕیاره‌وه‌، به‌ڵام دواجار یٔه‌وه‌ی له‌ یٔه‌مه‌ریكا بڕیار ده‌داو ستراتیژو داهاتووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یٔه‌مه‌ریكای له‌مسته‌ بریتی نه‌بێت له‌ ته‌نها سه‌رۆك، بۆیه‌ یٔومێد هه‌ڵچنین له‌سه‌ر ترامپ‌و هۆنینه‌وه‌ی خه‌ون‌و خه‌یاڵ‌و یٔاوێته‌كردنی خواست‌و خه‌یاڵی كوردانه‌ به‌ ستراتیژی یٔه‌مه‌ریكای بایدن، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ بێت، راستیه‌كه‌شی ده‌شێت دۆستایه‌تی مامی رابه‌رو بایدن، په‌یوه‌ندی ستراتیژی یٔه‌و زاته‌ له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كورد‌و عێراق، سه‌ردانی كه‌ركوك‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی دۆسیه‌و پرسی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی كه‌ركوك به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ، به‌ڵام یٔه‌وه‌ی پرسی كورد نه‌ك له‌سه‌ر خوانی بایدن ‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی یٔه‌مه‌ریكا له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌، خودی ستراتیژی یٔه‌و وڵاتانه‌ نه‌بێ، به‌ یٔه‌ندازه‌ی یٔه‌وه‌ی فاكته‌ری زاتی كورد خۆی بێت، كه‌ یٔه‌ویش خۆی له‌ یه‌كخستنی گوتارو به‌دامه‌زراوه‌یكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ دێته‌دی، كه‌ی كورد به‌ یه‌ك دۆسیه‌‌و مه‌له‌ف‌و یٔه‌جێندا له‌سیاسه‌تی ناوخۆیی‌و هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تی به‌ یه‌ك پاكیج جوڵایه‌وه‌، ترامپ بێت یان بایدن، پشتیوان‌و یٔه‌نساری سه‌رخستنی خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بن، له‌ده‌ره‌وه‌ی یٔه‌وه‌ ترامپ بێت یان بایدن هه‌ر خه‌یاڵ هه‌ڵچنینه‌.