سەردێر

حەبی ڤیاگرا خانە شێرپەنجەییەكان دەكوژێت

خەڵك-

بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە، حەبی ڤیاگرا دەكرێت یارمەتیدەری كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكان بێت.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە، مادەكانی پێكهاتەی حەبی ڤیاگرا كار دەكەن لەسەر كەمكردنەوەی خانە شێرپەنجەییەكان و مادەی كیمیاییشی تێدایە لە جۆری فۆسفۆدیستیراز لە جۆری پێنجەم.

بەوپێیە حەبی ڤیاگرا جگە لە ڕۆڵی تایبەتی خۆی دەتوانرێت، وەك دژە شێرپەنجە سوودی لێوەربگیردرێت.

زانایان دەڵێن ئەو حەبە دەتوانێت ببێتە چارەسەرێكی كیمیایی كارا دژی شێرپەنجە و ڕزگاركردنی مرۆڤ لە نەخۆشییەكی كوشندە بە هەموو جۆرەكانیەوە.