سەردێر

فالح فەیاز؛ هەڵبژاردن پرسێك نییە تەنها تایبەت بێت بە رەوتی سەدر

خەڵك –
سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەتە بۆ پەڕلەمانی عیراق پرسێك نیە تەنها پەیوەست بێت بە رەوتی سەدر ، پرسی هەموو لایەنەكانە .

فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بە كەناڵی جەزیرەی قەتەری راگەیاندووە، دووبارە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پرسێك نییە تەنها تایبەت بێت بە رەوتی سەدر، وەك ئەوەی موتقەدا سەدر بانگەشەی بۆ دەكات .

ڕاشیگەیاندووە، پرسی هەڵبژاردن جێگای بایەخی لایەنە سیاسیی و هاوپەیمانییەكانی دیكەیشە، هەرچەندە هێشتا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ ھەڵوێستێكی لەبارەی پرسی دووبارە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، لە دوای داواكاری موقتەدا سەدر بۆ ئەنجامدانەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعیراق بەشێكی زۆر لە لایەنەكان پشتیوانی ئەو داواكارییەی سەدر دەكەن ، بەڵام بەفەرمی چوارشێوەی هەماهەنگی وەك كوتلەكە هیچ هەڵوێستێكی نیە .





هەلبژاردە

گرنگترینەکان