سەردێر

توركیا رۆژئاوای كوردستان بۆردوومان دەكات

خەڵك-

سووپای توركیا چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد.

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویكردەوە، هێزەكانی توركیا گوندەكانی‌ ئوم عەدەسەو ئوم جلود و سەیادە و باكوێران لە باكوری رۆژئاوای منبج تۆپباران دەكەن.

لەبارەی زیانەكانەوە زانیاری بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆیان كرد و لەوێ وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران بە توندی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی توركیا لە خاكی سووریا دژایەتی هەیە.

ئەم لێدوانە لە حاڵێكدایە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا هەڕەشەی كرد رەنگە لە نیوەشەوێكدا هێرشبكەنەسەر رۆژئاوای كوردستان.

بەپێی سەرچاوەكان توركیا لەبەرامبەر سازشكردنی لە ئۆپەراسیۆنە لەشكرییەكەی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كە ئەمریكا و رووسیا و سووریا و ئێران دژن، چەند داواكارییەكی هەن.