سەردێر

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەران: لە ٣٠٪ پڕۆژەکانی پیشەسازی عیراق لە سلێمانییە

داوادەکرێت وەفدی ژووری بازرگانی هیندستان سەردانی سلێمانی بکەن

خەڵک

بەئامانجی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هێنانی کۆمپانیاکانی هیندستان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنان، وەڤدێکی وەبەرهێن و بازرگانی هیندستان و کونسوڵی ئەو ووڵاتە لەگەڵ یەکێتی وەبەرهێنەران کۆبوونەوە، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستانیش داوای لێکردن سەردانی سلێمانی بکەن، چونکە لە ٣٠٪ پڕۆژەکانی پیشەسازی عیراق لە سلێمانییە.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، وەبەرهێنەران و بازرگانانی هیندستان لەچەند سێکتەرێکی جیاواز هاتوون وەک تەندرووستی و پەروەردە و تەندرووستی تاوەکو لەداهاتوو پەرەی زیاتر بەچاڵاکی ئابووری و بازرگانی بدەن لەگەڵ هیندستان، چونکە لەدوای چین هیندستان بۆ هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.

دەشڵێت، کاڵا و بەرهەمی هیندستان لەڕووی نرخ وکوالێتی زۆر باشن، باڵیۆز و کونسووڵی هیندستان زۆر گرنگی بەهەرێمی کوردستان دەدەن بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی، بۆیە ژمارەیەک بازرگانی باشی خۆیان هێناوە تاوەکو گفتوگۆ بکەین لەسەر ئاڵووگۆڕی بازرگانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان لە کەرتی تەندروستی بەتایبەت شێرپەنجە زۆرترین سوودی لێ دەبینێت و نەخۆش سەردانی هیندستان دەکەن، دەشتوانن لەسێکتەری کشتوکاڵ و پیشەسازی هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە لەم سێکتەرانەش لەئاستی وڵاتانی زۆر پێشکەوتوون.

یاسین مەحمود، باسی لەوەشکرد، قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان تاوەکو نیوەی ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتووەتە ٦٧ ملیار دۆلار، بەڵام ژمارەی کۆمپانیاکانی هیندستان زۆر کەمن بۆیە بەکونسوڵی هیندستانمان ووت کە دەبێت ژمارەی کۆمپانیاکانیان زیاتر بکەن و قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لەگەڵیان زیاترە لە لەیەک ملیارێک دۆلار زیاترە، ئامانجی هیندستانیش هێنانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیانە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە بوونی ئاسایش و هەڵکەوتەی جوگرافی و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکان وایکردووە هەرێم هەڵبژێرن.

هەروەها یاسین مەحمود داوای لە بازرگان و وەبەرهێنەرانی هیندستان کرد سەردانی سلێمانیش بکەن بۆ وەبەرهێنان، چونکە کۆمپانیاکانی سلێمانی لە ١٥ سێکتەری جیاواز کاردەکەن و لە ٣٠٪ پڕۆژەکانی پیشەسازی عیراق لە سلێمانیە.

No description available.No description available.No description available.No description available.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان