سەردێر

دژە تیرۆر ڕاگەیەنراوێكی بە پەلەی بڵاوكردەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر ڕایدەگەیەنێت ، بۆ جاری سێیەم لەماوەی 72 كاتژمێردا بە موشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 25ی 6ی 2022 بۆ جاری سێیەم بە موشەك هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
هێرشی موشەكی كرایەوە سەر كێڵگەی كۆرۆمۆر
كەمێك لەمەوبەر بۆ جاری سێیەم بە موشەك هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە ناحیەی قادر كەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
كەمێك لەمەوبەر، بۆ جاری سێیەم لەماوەی 72 كاتژمێردا بە موشەك هێرشكرایەوە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر.
ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بە دوو هێرشی جیاواز هێرشكرایە سەر كێڵگەكە و پێنج موشەك لە كاتی جیاوازدا ئاڕاستەی كۆرمۆر كرا لە سنووری قادركەرەمی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.