سەردێر

ئەمینداری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی هێزەكانی 70ی كرد

خەڵك –
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە فەرماندەیی هێزەكانی٧٠ی بە سەركردەوە و لەدیدارێكدا، بەرە و پێشەوەچوونەكانی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ كرا، پابەندی وەزارەتی بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بەباشتر كردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەوە، دووپات كردەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پیێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ۲۳ی حوزەیرانی ۲۰۲۲، لیوا روكن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی ۷۰ی لەشاری سلێمانی كرد، لەلایەن لیوا روكن عومەر، سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی ۷۰، پێشوازی لێكرا.

ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە لەدیدارێكدا بەیەكەوە بەرەو پێشەوەچوونەكانی رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ كرا و هەردوولا بەگرنگییەوە، لە پڕۆسەی چاكسازی پێشمەرگە و باشتركردن بەرەوپێشبردنی دامەزراوەیی سەربازی لەناو هێزەكانی پێشمەرگەیان روانی.

ئەمینداری گشتیی وەزارەت، جەختی كردەوە، لە پڕۆسەی چاكسازی سەربازی وەزارەت، پێویستیان بەهاوكاری و هەماهەنگی سەرجەم هێزەكان هەیە، لەمڕوەشەوە پابەندی وەزارەتی بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بەباشتر كردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەوە، دووپات كردەوە.

هاوكات سەرۆكی ئەركانی هێزەكانی ٧٠، پاڵپشتی و پشتگیری بۆ سەركەوتنەكانی پڕۆسەی چاكسازی وەزارەت و هەوڵ و هەنگاوەكانی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی لەوبارەوە دووپات كردەوە.

قد تكون صورة ‏‏شخصين‏ و‏أشخاص يقفون‏‏





هەلبژاردە

گرنگترینەکان