خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسنوری شارەدێی ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 28ی ئایاری 2022 كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەكانی “پیك اب نیسان و مازدا” ڕوویدا .
ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە لە شارەدێی سەنگەسەر ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی بریندابوون سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون .