خەڵک-
کەشناسێکی عێراقی دەڵێت، سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
سادق عەتیە کەشناسی عێراقی دەڵێت:”بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان و نەخشە کەشناسییەکان سەرەتای مانگی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە. بەڵام بۆ چری بارانەکە و رێژەی لە ناوچەکان جارێ ناتوانین پێشبینی بکەین”.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاماژە بەوەشدەکات سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و کەشێکی گەرم هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.