سەردێر

سبەی حکومەت چاڤی لاند دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

خەڵک

بەپێی چەند نوسراوێک، کە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانووبەرەی دووی سلێمانی، بڵاویکردووەتەوە، بەشێک لە زەوییەکانی ناو پرۆژەی چاڤی لاند، کە پرۆژەیەکی پشکدارییە، دەخرێنە زیادکردنی ئاشکرا و بەپێی نرخی خەمڵێندراو دەفرۆشرێن.

بەپێی نوسراوەکان، کە ناوی (کوردۆ ئەفراسیاب) بەرێوەبەری تۆماری خانووبەرەی دووی سلێمانی لەسەرە و لە پێگەی تایبەتی بەرێوەبەرایەتییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، بانگەواز کراوە، کە؛

– بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رێکەوتى (٢٠٢٢/٠٥/٢٥) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵکی(١٣٩/٢٩٩) کەرتی (١ ملکندی و دباشان) بە زێدەگەریی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و رووبەرەکەی (٩ دۆنم) و (١٦ ئۆلک) و (٧٧) مەتر دووجایە و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە (٣٦) ملیار و (٢٦٥) ملیۆن و (٥٠٠) هەزار دینار.

هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی لەو زێدەگەرییەدا هەیە با پێش کاتژمێر ١٢ی رێکەوتى ناوبراو سەردانی ژووری (٣٩)ی هۆبەی یاسا بکات و بڕی (٣) ملیار و (٦٢٦) ملیۆن و (٥٥٠) هەزار دینار وەک بارمتەی یاسایى بە (چەکی تأمیناتی بانکی) لەگەڵ خۆی بهێنێ تاکو بتوانێ بەشداری بکات لە زێدەگەرییەکەدا.

No description available.
-بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رێکەوتى (٢٠٢٢/٠٥/٢٥) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵکی (١٣٩/٣٠٠) کەرتی (١ ملکندی و دباشان) بە زێدەگەریی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و رووبەرەکەی (٢٦ دۆنم) و (٢٣ ئۆلک) و (١٥) مەتر دووجایە و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە (٦٧) ملیار و (٣١٥) ملیۆن دینار.

بۆیە هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی لەو زێدەگەرییەدا هەیە با پێش کاتژمێر ١٢ی رێکەوتى ناوبراو سەردانی ژووری (٣٩)ی هۆبەی یاسا بکات و بڕی (٦) ملیار و (٧٣١) ملیۆن و (٥٠٠) هەزار دینار وەک بارمتەی یاسایى بە (چەکی تأمیناتی بانکی) لەگەڵ خۆی بهێنێ تاکو بتوانێ بەشداری بکات لە زێدەگەرییەکەدا.

No description available.

-بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رێکەوتى (٢٠٢٢/٠٥/٢٥) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵکی (١٣٩/٣١١) کەرتی (١ ملکندی و دباشان) بە زێدەگەریی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و رووبەرەکەی (٦دۆنم) و (٢٠ ئۆلک) و (٧) مەتر دووجایە و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە (٢١) ملیار و (٢٥٨) ملیۆن و (٧٥٠) هەزار دینار.

بۆیە هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی لەو زێدەگەرییەدا هەیە با پێش کاتژمێر ١٢ی رێکەوتى ناوبراو سەردانی ژووری (٣٩)ی هۆبەی یاسا بکات و بڕی (٢) ملیار و (١٢٥) ملیۆن و (٨٧٥) هەزار دینار وەک بارمتەی یاسایى بە (چەکی تأمیناتی بانکی) لەگەڵ خۆی بهێنێ تاکو بتوانێ بەشداری بکات لە زێدەگەرییەکەدا.

No description available.

-بەڕێوەبەرایەتیمان لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی رێکەوتى (٢٠٢٢/٠٥/٢٥) هەڵدەستێت بە فرۆشتنی هەموو موڵکی (١٣٩/٢٩٨) کەرتی (١ ملکندی و دباشان) بە زێدەگەریی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و رووبەرەکەی (٨ دۆنم) و (٥ ئۆلک) و (٩٦) مەتر دووجایە و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە وە خەمڵێنراوە بە (٣٠) ملیار و (٨٩٤) ملیۆن دینار.

بۆیە هەرکەس ئارەزووی بەشداریکردنی لەو زێدەگەرییەدا هەیە با پێش کاتژمێر ١٢ی رێکەوتى ناوبراو سەردانی ژووری (٣٩)ی هۆبەی یاسا بکات و بڕی (٣) ملیار و (٨٩) ملیۆن و (٤٠٠) هەزار دینار وەک بارمتەی یاسایى بە (چەکی تأمیناتی بانکی) لەگەڵ خۆی بهێنێ تاکو بتوانێ بەشداری بکات لە زێدەگەرییەکەدا.

No description available.

پێدەچێت فرۆشتنەوەی ئەو زەوییانەی چاڤی لاند پەیوەندیی بە نەدانەوەی قەرزی سەر كۆمپانیای نالیاوە هەبێت بە حكومەت.

جێی باسە پێشتریش بەرامبەر نەدانەوەی هیچ بڕە پارەیەك لەو قەرزە كەڵەكەبووەی كە لەسەر پرۆژەی چاڤی لاند تۆماركراوە لە پارەی كارەبا، دوای چەند جارێك ئاگاداركردنەوەیان و ئامادەنەبوونیان بە پێدانی قەرزی كارەبا، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی كارەبای نیشتیمانی لە پرۆژەكە بڕی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە نوسراوی 1688 لە بەرواری 10-2-2022 بڵاویکردبووەوە “دوای ئەوەی بە فەرمانێك بڕیاردرا بە بڕینی كارەبای پرۆژەی چاڤی لاند بەهۆی كەڵەكەبوونی بڕی یەك ملیار و 959 ملیۆن دینار، چەند جارێك بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە ئاگاداركراونەتەوە بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە، بەڵام بەرپرسانی پرۆژەكە ئامادەنەبوون هیچ بڕە پارەیەك بدەن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “بەفەرمی دەستكرا بە بڕینی كارەبای نشتیمانی چاڤی لاند و هاوكات بە گوێرەی ئەو فەرمانەشی كە دەرچووە دەستبەسەر ماڵە گوازراوەكانی كۆمپانیای چاڤیدا دەگیرێت بەگوێرەی ئەندازەی ئەو قەرزەی كە لای كۆمپانیای چاڤییە بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری”.

لەلایەکی دیکە، دانا لهۆنی، پارێزه‌ری خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند، پێشتر و لە میانی نارەزاییەکانی خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند، ڕاگه‌یاند؛ به‌ بڕی زیاتر له‌ 30 ملیار دینار 10 هه‌زار خێزان به‌شداریان له‌ پرۆژه‌كه‌دا كردووه و وەک پێویست بەشداربووان سوود مەند نەبوون لە قازانجی پڕۆژەکە.

دانا لهۆنی، ئەوکات داواشی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی کرد بێته‌ ده‌نگ له‌ ئاست ئه‌و پێشێلكارییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و خاوه‌ن پشكانه‌ ده‌کرێت، چونكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی موڵكه‌كانی کەسی یەکەمی پڕۆژەکە له‌به‌رامبه‌ر قه‌رزه‌كانی ئه‌وا مافی خاوه‌ن پشكه‌كانیش ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

هاوکات بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، ٢٠٢٢/٥/٢٥ خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند گردبوونەوە ئەنجامبدەن و دەڵێن:” تا کێشەی پشکەکانی ئێمەش چارەسەرنەکرێت، زوڵمێکی زۆرە بەشێک لە چاڤی لاند بفرۆشێت، ئێمە ئاگامان لە قەرز نییە، چەندە ساڵە خێرمان لە چاڤی لاند وەرنەگرتووە”.

راشیانگەیاندووە، پێویست بوو، پێش دەرکردنی هەر بڕیارێک، لایەنی بەرپرس ئێمەی بانگ کردایە وەک شەریکە بەش، وەک چۆن دادگا لەم ڕۆژەدا بۆ دانەوەی قەرزەکانی پڕۆژەکە لە دائیرەی تاپۆی دوو بەشێک لە موڵکەکانی پڕۆژەکە لەڕێی زیادکرنەوە دەفرۆشێت، حسابی بۆ ئێمەش بکردایە.