سەردێر

قەزایەکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان زیادکرا

خەڵک-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان،  بڕیاری بە قەزابوونی حاجی ئاوا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەرکرد.

بەگوێرەی فەرمانێك كە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-5-2022 دەرچووە و واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە تێیدا هاتووە، فەرمانی هێنانەکایەی قەزای حاجی ئاوا دەرچوو.

بە گوێرەی نووسراوەکە ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

No photo description available.