سەردێر

مەسروور بارزانی گەیشتە ئەبووزەبی

خەڵك-

مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەبووزەبی.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەبووزەبی.

ئامانج لەم سەردانەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداریكردنە لە پرسەی رێبەری كۆچكردووی ئیمارات و پیرۆزبایی كردن لە محەمەد بن زاید سەرۆكی نوێی ئەم دەوڵەتە كە ئەمڕۆ بەسەرۆكی نوێ هەڵبژێردرا.

هەرێمی كوردستان و ئیمارات پێوەندییەكانیان لە ئاستێكی باشدایە و پێشتر سەرۆك وەزیرانی چەند جارێك سەردانی ئەم دەوڵەتەی كردووە.