سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 5827 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3962 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 3 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 700 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5827 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 52 و هەولێر 236 حاڵەت و دهۆك 308 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 582 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 212 و هەولێر 230 و دهۆك 275 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 14 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە هەولێر 2 حاڵەت و دهۆك 1 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24361 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎