سەردێر

هەرێم ؛ دەست بەپێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرا

خەڵك –
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا واژووی لەسەر فەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرد.

بە گوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كە واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە تێیدا هاتووە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژەكۆرۆنا و پارێزگاریكردن لێیان لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا، بە تایبەت ئۆمیكڕۆن، بڕیاردرا لەسەر پێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، ژەمی سێیەم لەو ڤاكسی تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو دەگرێتەوە .

No description available.