سەردێر

سەڕەڕای وەرگرتنی سێ ژەمی ڤاكیسن بەرپرسێكی باڵای یەكێتی توشی كۆرۆنا بووە

خەڵك –
ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی سەرەڕای وەرگرتنی (٣) ژەمی ڤاكسین جارێكی دیكە توشی كۆرۆنا دەبێتەوە .

مەلا بەختیار ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی بڵاویكردەوە، كە دوای وەرگرتنی 3 ژەم لە ڤاكسین دژی كۆرۆنا جارێكی دیكە توشی كۆرۆنا بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ماوەی نزیكەی 10 رۆژە دووبارە تووشی كۆرۆنا بۆتەوە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست لەكۆڵم بۆیەوە و ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە پێویستە زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی.