سەردێر

توركیا؛ تۆپبارانی كۆبانی و گرێ سپی كرد و 12 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك –
سوپای توركیا هێرشی كردەوە سەر رۆژئاوای كوردستان 12 هاووڵاتی بوونە قوربانی و منداڵێكی ٤ ساڵیش بریندارە و هێرشەكان بۆ سەر هەرێمەكە بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 8ی 1ی 2022 سوپای توركیا هێرشی كردە سەر كۆبانی و گرێ سپی و گوندەكانی قەرەمۆخ، خانێ، تەل حاجیب، سەرزۆری و گەلتەپەی نێوان كۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران كرد.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردوە، كە لە ئەنجامی تۆپبارانەكەی سوپای توركیا هاووڵاتیەك بە ناوی ئیبراهیم شەریف خەڵكی گوندی خانێ شەهید بووە و ١١ كەسیش بریندار بوون، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەی كۆبانێ گواسترانەوە.

باس لەوەشدەكرێت ، بەهۆی هێرشەكەوە منداڵێكی ٤ ساڵیش بریندار بووە و هێرشەكان بۆ سەر هەرێمەكە بەردەوامە.