سەردێر

شارۆچکەیەک بێ ئاو دەبێت

خەڵک-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی شارۆچکەی كۆیه‌ ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی لێكترازانی بۆڕی ئاوی سه‌ره‌كی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو، كاركردنی پرۆژه‌ی ئاوی (ته‌قته‌ق- كۆیه‌) راگیراوه‌ و دەشڵێت” ژماره‌یه‌ك له‌ هاوبه‌شه‌كانی سنورەکە بێ ئاو ده‌بن”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كۆیه‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر پرۆژه‌ی ئاوی (ته‌قته‌ق ـ كۆیه‌) به‌هۆی لێكترازانی بۆڕی ئاوی سه‌ره‌كی له‌هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاو پڕۆژه‌كه‌یان راگرتووه‌.

ئاماژەبۆئەوەشکراوە، له‌ئێستادا تیمی چاككردنه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردندان .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ، داواشی له‌و هاوبه‌شانه‌ كردوه‌ كه‌  پێویستە وریای به‌كارهێنانی ئاو بن.