سەردێر

عیماد ئەحمەد: شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی دەچنە بەغدا

خەڵک-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشداربووی کۆبوونەوەی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پارتی هاوڕاین و بەرنامەی هاوبەشمان هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا.

عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، بەرنامەی هاوبەشمان لەگەڵ پارتی هەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا و لە پرسە نیشتمانیەکان هاوڕاین.

ڕاشیگەیاند، هەوڵ دەدەین حزبە کوردستانیەکانی تریش لەگەڵمان بێن و پێکەوە بچینە بەغدا.

ئاشکراشی کرد، دوای پشووەکانی سەری ساڵ شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

دەربارەی پۆستی سەرۆک کۆمار، عیماد ئەحمەد وتی، “لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی باسی ئەو پرسەمان نەکردووە”.