سەردێر

تەندروستی عیراق؛ توشبوون بە كۆرۆنا كەمی كردووە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 312 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 422 كەسیش چاكبوونەتەوە و 13 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 8 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 443 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 312 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 41 و هەولێر 23 حاڵەت و دهۆك 38 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 422 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 62 و هەولێر 97 و دهۆك 55 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 13 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 5 و هەولێر 3 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 24108 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎