سەردێر

ئاماری نوێی كۆرۆنای هەرێم ، چاكبوونەوە سێ‌ هێندەی توشبوونە

خەڵك
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 81 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 351 كەسیش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 81 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 351 كەسیش چاكبونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا پێنج كەس بە هۆی توشبونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، هەر لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا 3 هەزار و 444 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە.