سەردێر

كار بۆ لابردنی باجی سەر باڵانسی پڕكردنەوەی مۆبایل دەدرێت

خەڵك-

بەرپرسی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو باجەی لەسەر فرۆشتنی كارتی پڕكردنەوەی باڵانس دیاریكراوە، خولی نوێی پەڕلەمان دەتوانێت بەبڕیارێك هەڵیبوەشێنێتەوە.

عەلی موئەیەد بەرپرسی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2015ەوە باجی فرۆشتن لەسەر كارتی پڕكردنەوەی باڵانس لە ژێر یاسای بودجەی فیدڕاڵیدا سەپێنراوە، ئەمەش كاریكردووەتەسەر داهاتی كۆمپانیاكان و كاریگەرییش لەسەر خەزێنەی دەوڵەت دروستكردووە.

وتیشی”هەڵوەشاندنەوەی ئەو باجەی سەپێندراوە بەسەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن، لەژێر لێكۆڵینەوە و چاودێریدایە، پێویستی بە بڕیارێكی پەڕلەمانی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی كە پێشتر لەچوارچێوەی یاسادا دەریكردووە”.

ڕوونیشیكردەوە، بەنیازن لەڕێگەی میكانیزمی تایبەتەوە مۆڵەت بدەن بۆ دابینكردنی نەوەی چوارەم و نەوەكانی دواتری خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت.