سەردێر

مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر بە تەلەفۆن بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێكرد

خەڵك –
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر بارودۆخی سیاسی عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان لە پێویستی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان و گەڵاڵەكردنی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان كردەوە.

ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۹ی كانوونی یەكەمی ۲٠۲۱ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقیان تاوتوێكرد.

هەر لەو پەیوەندییەدا جەخت لەپێویستی بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان و گەڵاڵەكردنی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنەكان كرا، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان و جێبەجێكردنی ئیرادەی گەل و خزمەتكردنی بەرژەوەندیی تێكڕای پێكهاتەكانی عێراق.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان