سەردێر

وەزارەتی پەروەردە؛ سبەی ماتەمینی لەتەواوی ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگەیەنێت

خەڵك –
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، شەهید بارزانـی قوتابی قوتابخانەی خدرجیجە خۆی بووە قوتابخانەیەك بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لەوانەكانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان، دەشڵێت ،”سبەی پێش وانەی یەكەم لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خولەكێك رادەوەستین وەك رێزلێنان لەگیانی پاكی شەهیدانمان”.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەكی كوردستان ڕووبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت ، ئێمە وەك وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەین.

ئاماژە بۆئەوەشكراوە، كە لەنێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان بـارزان ئیسماعیل-ی تەمەن (دە) ساڵ لەپۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە(قوتابخانەی خدر جیجە) شەهید دەبێت، كە خۆی بووە قوتابخانەیەك بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لەوانەكانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان.

ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە:
هەموولایەك ئاگادارن كە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەكی كوردستان ڕوبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت، ئێمە وەكو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەین.
لە نێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەك بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) كە تەمەنی (دە) ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە (قوتابخانەی خدر جیجە) لەكاتی یارمەتیدانی براكانی بۆ تێكشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید دەبێت، (شەهید بارزان)ـی قوتابی خۆی بووە قوتابخانەیەك بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە وانەكانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان.
بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی كە شەهید بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان)
سبەی یەكشەممە رێكەوتی ٥ی١٢ی ٢٠٢١، پێش وانەی یەكەم لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خولەكێك رادەوەستین وەك رێزلێنان لەگیانی پاكی شەهیدانمان. و بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریش رادەسپێرین كە یەكێك لە قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی مەخمور بكەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل)
رۆحی شەهیدان شاد بێت و كوردستان پارێزراوبێت.
وەزارەتی پەروەردە
٤ی١٢ی٢٠٢١