سەردێر

خۆپیشاندەرانی سەیدسادق کۆشکی هاتووچۆ و مەكۆی گۆڕانيان سووتاتد

خەڵك-
ناڕەزایی و خۆپیشاندانی خوێندكاران بەشێكی شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە سەیدسادق خۆپیشاندەران كۆشكی هاتووچۆیان لەناو بازاڕی شارۆچكەكە و مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕانيان سووتاند.

خۆپیشاندانی خوێندكاران بۆ داواكردنی دەرماڵە پێدەنێتە ڕۆژی چوارەمەوە و لە سلێمانی ناڕەزایەتییەكان گوازرانەوە بۆ بەردەم سەرای ئازادی و لە هولێریش خۆپیشاندان لە فراوانبووندایە.