سەردێر

باندێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

لە 10 كەس پێكهاتووە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، دەستگیركردنی باندێكی 10 كەسی، لەگەڵ دەست بەسەر داگرتنی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ سێشەممە 23 ی 11 ی 2021 لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان توانرا ( 10 ) تۆمەتبار دەستگیربكرێن، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی، بڕی ( 952 ) نۆسەد و پەنجا و دوو گرام تلیاك، بڕی ( 300 ) سێ سەد گرام كریستاڵ، بڕی ( 210 ) دووسەد و دە گرام حەشیش، بڕی ( 104 ) شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆڵ، بڕی ( 18 ) هەژدە دانە حەبی كۆداین، چوار دانە پایپ، بڕی ( 1000 ) هەزار یۆرۆی ساختە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەردا هاتووە”تۆمەتبارەكان بەپێی ماددە ( 25 ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان دراونەتە دادگا”.