سەردێر

پۆلیسی هەولێر: شۆفێرە بكوژەكە دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاژێردا توانیویانە ئەو شۆفێری تاكسییە دەستگیربكەن كە سەرنشینێكی تەمەن 20 ساڵی كوشت.


عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاژێردا توانیویانە ئەو شۆفێری تاكسییە دەستگیربكەن كە سەرنشینێكی تەمەن 20 ساڵی بەناوی بارزان نەسروڵا ئەحمەد كوشتووە.

سەر لە بەیانی ڕۆژی 12/10/2021 پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن، دەستبەجێ هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت هاووڵاتیەك بەناوی (بارزان نەسروڵا ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاكسییەك لەسەر كرێی گواستنەوە شوفێرەكە گوللەیەك لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیان لەدەستدەدات و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداوەكە هەڵدێت.