سەردێر

كۆرۆنا لە شارێكی هەرێم گەیشتەوە ئاستی مەترسیدار

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 710 كەسی لەناو سلێمانی بووە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٩٧٤ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر ٥١٢ كەس و سلێمانی 710 كەس و لە گەرمیان ٦٨ كەس و دهۆك ١٤٢ و هەڵەبجە 21 كەس و ڕاپەڕین 79 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٣٨٨ كەس چاكبوونەوە و 13 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.