سەردێر

دەرگای دامەزراندن بۆ زیاتر لە هەزار پلەی وەزیفی دەكرێتەوە

خەڵك
ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ دامەزراندنی زیاتر لە هەزار پلەی وەزیفی لە پلە باڵاكان، دەشڵێت ،”15% هەڵگرانی بڕوانامەی پلەباڵا بۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە دەبێت”.

میدیا عیراقییەكان لە زاری وسام لهێبی، وتەبێژی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی عیراق بڵاویانكردەوە، وەك ئەوەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە، ئەنجومەنەكەیان 1050 كەس لە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا دادەمەزرێنێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، 15% هەڵگرانی بڕوانامەی پلە باڵا لەچوارچێوەی یاسای ژمارە 59ی ساڵی 2017 بۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە تەرخان دەكرێت .

ئەمە لەكاتێكدایە، هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆر ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە پەراوێزخستنیان و دانەمەزراندنیان دەربڕی داواینكرد لەزانكۆ و پەیمانگاكان و ئەو وەزارەتانەی پێویستن دەتوانن خزمەت بكەن و وەك فەرمانبەر دابمەزرێن، كە كۆی گشتی ژمارەیان 7050 پلەی وەزیفی دەبێت .