سەردێر

كۆمەڵی دادگەری؛ لە بارەی ئەو بازنانەی كاندیدی حزبەكەی تێدا نیە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك
وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەو بازنانە دەدات كە كاندیدی حزبەكەی تێدا نیە دەنگەكانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێت.

موحەمەد حەكیم جەبار، سەبارەت بەو بازنانەی حزبەكە كاندیدی تێدا نیە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، پاش خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندمان بۆ یاسای ھەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگمان لە بازنەكان لە دوا ھەڵبژاردن، گەیشتینە ئەوەی لەو پێنج بازنە كاندیدمان هەبێت.

هەر لە ڕوونكردنەوەكەدا، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ئاشكراشیكردووە، كە ئەو بازنانە دەدات كە كاندیدی حزبەكەی تێدا نیە دەنگەكانمان لەو بازنانە بە پێی بڕیار و رێنمایی حیزب دەبێت.