سەردێر

ئێران، چوار بارەگای حزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كردە ئامانج

خەڵك-

چوار بارەگای حزبەكانی ڕۆژهەڵات لەلایەن سوپای پاسدارنەوە وێرانكران.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، مەجید ئەرجومەندفەر جێگری قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، چوار بارەگای حزبەكانی دژە شۆڕشی ئێران لە سنوورەكانی نێوان ئێران و باكوری عێراق بەهۆی بۆردومانەوە كرانە ئامانج و وێران بوون.
ناوبراو هۆشداریدایە حكومەتی عێراق و ئاشكرایكرد، ئێمە پێشتر حكومەتی عێراقمان ئاگاداركردبووەوە كە بچوكترین هەڵە لەلایەن ئەو حزبانەوە ئەنجام بدرێ، وەڵامان دەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، دەبێت ئەم حزبانە داهاتووی خۆیان دیاری بكەن، چونكە ئێمە ئاشكرامانكردووە ئەو حزبانە لە هەر شوێنێك بن بە خاكی دوژمنی دەزانین و بە مافی خۆمانی دەزانین ئۆپەراسیۆن لەو ناوچانە ئەنجام بدەین، واتە هەموو بنكەو بارەگاكانی ئەو حزبانە بە ئامانج دەگرین.

لای خۆشییەوە عەتا سەقزی بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا بە فەرمی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم داوایان لە ئێمە نەكردووە هەرێم جێبهێڵێن.
وتیشی”هەمیشە ئامادەكاریمان كردووە بۆ هەر بۆردومانێكی سوپای پاسداران.