سەردێر

پۆلیسی هەولێر بە تۆمارێكی ڤیدیۆیی هاووڵاتیان لەڕووداوەكەی دوێنێ شەو دڵنیادەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، ئەو دەنگ و مۆسیقایەی لە بینا تەواونەكراوەی شەقامی 60 مەتری شەوی ڕابردوو هاووڵاتیانی توشی دڵەڕاوكێ كرد بووە، لە ڕێگەی بڵندگۆیەكەوە لەنێو بیناكە دانراوە هیچ پەیوەندی بە بوونی جن-ەوە نیە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەو دەنگۆیەی باسی لێوەدەكرا كەوا جن لە نێو بینایەكی تەواو نەكراوە لە نزیك شەقامی شەست مەتری هەبێت دوای چوونی پۆلیسی فریاكەوتن دەركەوتووە، تەنها بڵنگۆیەكی هەستیار بووە .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەلایەن خاوەن بیناكەوە ئەو بڵندگۆیە دانراوە، كە هەستیار بووە لەكاتی هەر حاڵەتێك بڵنگۆكە دەنگی لێهاتووە ، بۆیە ئەو بابەتەی كە باس دەكرێت دوورە لە ڕاستیەوە .
ئەمە لەكاتێكدایە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە ، كە گوایە لەنێو یەكێك لە بینا تەواو نەكراوەكانی نزیك شەقامی شەتمەتری هەولێر بێ بوونی هیچ كەس و ڕووناك كەرەوە و كارەبا ناوە ناوە دەنگی مۆسیقی و شكاندنی شوشەی لێوە هاتووە ، هاووڵاتیان گومانیان بۆ بوونی جن چووە لەنێو بیناكە .