سەردێر

ئێران، نزیكەی 117 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12847 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12847 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 355 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 408 هەزار و 860 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 116 هەزار و 791 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.