سەردێر

كازمی دەچێتە ئیسلام ئاباد

خەڵك-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، بەمزوانە سەردانی ئیسلام ئاباد پایتەختی پاكستان دەكات.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە چاوی بە عەمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان كەوتووە و لە چاوپێكەوتنەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و ڕیڕەوەكانی پتەوكردنیان تاوتوێكراوە”.

بە وتەی سەحاف”وەزیری دەرەوە گفتووگۆی لەسەر سەردانی چاوەڕوانكراوی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش كردووە بۆ ئیسلام ئاباد”.