سەردێر

عێراق نێوەندگیری لە نێوان سعودیە و ئێران دەكات

ماكرۆن، بەشداری كۆبوونەوەی لوتكەی چەند وڵاتێكی عەرەبی دەكات

خەڵك-
عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە ببێتە نێوەندگیر لەنێوان عێراق و سعودیە.
ئاژانسی هەواڵی مەیادین بڵاویكردەوە، عێراق دەیەوێت لە پەراوێزی كۆنفڕانسی بەغدا زەمینەسازی بكات بۆ كۆبوونەوەی دوو لایەنەی نێوان سعودیە و ئێران.
بڕیارە كۆنفڕانسێك لە بەغدا بە بەشداری سەرۆكی وڵاتانی سعودیە و ئێران و توركیا و ئیمارات و قەتەر و میسر و ئەردەن بەڕێوەبچێت و ئامانج لە كۆنفڕانسەكەش ئەوەیە كە عێراق دەیەوێت بە بۆچوون و ئامانجی هاوبەش ئەو وڵاتانە لەیەكتر نزیك ببنەوە، بەپێی زانیاری ئاژانسەكەش، ئەگەری هەیە ئیمانوئێل ماكرۆن لە كۆنفڕانسەكەی بەغدا بەشداری بكات.
ئاژانسەك ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، عێراق هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ كۆبوونەوەی دوو لایەنەی نێوان سعودیە و ئێران بە ئامانجی كۆتایهێنان بە پچڕانی پەیوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە.