سەردێر

هاتووچۆی هەولێر؛ لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر ڕێگای سەرەكی باسرمە ـ شەقڵاوە ئوتومبێلیكی ڤۆكس واگنی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆلی لەدەستدا بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو گەشتیاری دیكەش برینداربوون .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە كاتژمێر 30و5 ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای سەرەكی باسرمە ـ شەقڵاوە ئوتومبێلیكی ڤۆكس واگنی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی كۆنتڕۆلی لەدەستدا و پاش دەرچونی لەشەقام وەرگەڕا، وەبەهۆی خێراییە زۆرەكەی پاش وەرگەڕان نەوەستاو دەستی كرد بەتەقلە لێدان بۆنزیكەی 80مەتر ئینجا وەستا.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستدا و دووكەسی تریش كە بۆگەشت دەچون برینداربوون بەسەختی زیانێكی زۆری مادیش بەر ئوتومبێلەكەو زەویەكی كشتوكاڵی كەوت كە بەبرنج داچێندرابوو.

‎May be an image of ‎گیا‎‎‎May be an image of ‎گیا‎‎