سەردێر

دواین ئامار و زانیاری لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 195 ملیۆن و 400 هەزار و 735 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11.30ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 195 ملیۆن و 400 هەزار و 735 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 4 ملیۆن و 183 هەزار و 452 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 177 ملیۆن و 229 هەزار و 559 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 287 هەزار و 269 كەس و 627 هەزار و 39 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی 2019 لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.