سەردێر

بە سەدان كیلۆ مادەی هۆشبەر لەناوبران

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، چەندین ماددەی هۆشبەریان لە كوری تایبەتدا لەناوبرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەمەبەستی ڕێگری لە بازرگانیكردن و بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، هێزەكانیان لە سەرجەم یاریدەدەرێتی و بنكەو بەشی ماددە هۆشبەرەكان و بازگەكان، ئەو ماددە هۆشبەرانەی لەماوەی ڕابردوودا دەستیان بەسەردا گیراوە دوای یەكلابوونەوەی دۆسیەكانیان بەبڕیاری دادوەر بە ئامادەبوونی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن هەستان بە سووتان و لەناوبردنیان لە كورەی تایبەت لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ‌، بەنوێنەرایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی، دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، دەزگای ئاسایشی هەرێم، تەندروستی، ماددەهۆشبەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین.

ئاشكراشیكرد، ئەو ماددانەی لەناوبراون بریتی بوون لە بڕی 800 هەزار و 800 و 46 دەنكە حەبی جۆراوجۆری هۆشبەر، هەروەها بڕی 300 كیلۆگرام ماددەی مرۆی كە بڕێكی كەم ماددەی هۆشبەریان تێدابوو، كە ماددە مرۆییەكە 33 جۆری ماددەی جیاواز بوو.
ڕوونیشیكردەوە، لەناو ئەو ماددانەی لەناوبراون بڕی (یەك كیلۆو حەوت سەدو نەوەدو شەش) غرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، بڕی (یەك كیلۆو سێسەدو پەنجاو یەك) غرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش، بڕی (یەك كیلۆو نۆسەدو نەوەد) غرام ماددەی سپی گوماناوی هۆشبەر، بڕی 30 سەنت ماددەی هۆشبەری هیرۆین، یەك دەبەی گیراوەی هۆشبەر لەجۆری میپادۆڵ هەبوون.