سەردێر

ڕەئیسی، دەبێتە سەرۆك كۆماری داهاتووی ئێران

خەڵك-تەنیا هەورامی

لە نوێترین ڕاپرسی جیاوازدا ئیبراهیم ڕەئیسی كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران براوەی هەڵبژاردنەكانی ئێران دەبێت.
ناوەندی “ئیسپا”ی ئێرانی ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی ناوەندەكەی سەبارەت بە دەنگدانی هاووڵاتیانی ئێرانی بە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاوكردەوە و پرسیاری ئەوەیان لەو كەسانەی كردووە كە ئەگەر ئێستا هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچێت دەنگ بە كێ دەدەیت؟
لەنێو ئەو كەسانەی لە ڕاپرسییەكەدا بەشداریان كردووە لە نوێترین راپرسیدا، ئیبراهیم ڕەئیسی 60.6% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و هاوكات موحسین ڕەزایی 0.8% و سەعید جەلیلی 3.5% و عەبدوناسر هیمەتی 3.7% و ئەمیر حسێن قازی زادە 3.1% و عەلیرەزا زاكانی 3% و موحسین میهر عەلیزادە 0.7%ی دەنگەانیان بەدەستهێناوە.
ئاشكراشیكرد، بەپێی ڕاپرسییەكە 17.4% بەشداربووان دەنگیان نەداوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە دوو ڕاپرسی دیكەی ئەو ناوەندەدا، ئیبراهیم ڕەئیسی براوەی ڕەهای هەڵبژاردنەكان بووە و هاوكات ڕەئیسی لای عەلی خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش پەسەندترینە.

بڕیارە 18ی ئەم مانگە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و شورای ئێران بەڕێوەبچێت، ئەمەش لەكاتێكدایە جگە لە حزبە كوردییەكان چەند حزبێكی فارسی ئۆپۆزسیۆنیش بایكۆتی هەلِبژاردنەكانیان كردووە.