سەردێر

نوسینگەی عەلی سیستانی؛ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

خەڵك
مەرجەعی باڵای شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، سبەی و دوو سبەی لە مانگی پێۆزی ڕەمەزانداین و ڕۆژی پێنج شەممە مانگی شەوال بەچاو ببینرێت و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژن.

نوسینگەی سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوار شەممە و پێنج شەممە لەمانگی ڕەمەزانداین و ئێوارەی پێنجشەممە مانگ بەچاو بینرا و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەقفی سوننی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوار شەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و پێنجشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و هەروەها زۆرێك لە وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممەیان وەك یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرد .