سەردێر

ده‌ته‌وێت لوت وه‌ك لوتی منداڵ بێ خه‌وش بێت؟ ئه‌مه‌ی لێبده‌

هه‌مووان سه‌رسامین به‌ پێستی منداڵ به‌هۆی پاكی و ناوازه‌یه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام كارێكی قورس نیه‌ گه‌ر به‌ گه‌وره‌یش ئه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، ته‌نها پێویسته‌ گیراوه‌ی گونجاو بدۆزیته‌وه‌، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بنێ:

هه‌نگاوی یه‌كه‌م:

مه‌عجونی ددان له‌گه‌ل خوێ تێكه‌ڵ بكه‌و به‌ فوڵچه‌یه‌ك بیده‌ له‌ لوتت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ڕوخسارت كه‌ ده‌ته‌وێت پاكی بكه‌یته‌وه‌، كه‌مێك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه‌.

هه‌نگاوی دووه‌م:

باندجێك به‌ بچوكی ببڕیو بیكه‌ره‌ ناو ئاوی شله‌تێنه‌وه‌، دواتر باندجه‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر لوتت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی ڕوخسارت كه‌ ده‌ته‌وێت پاكی بكه‌یته‌وه‌، بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه‌.

هه‌نگاوی سێیه‌م:

پاش لێكردنه‌وه‌ی باندجه‌كه‌ كه‌مێك ماست بده‌ له‌ لوتت یان ئه‌و ناوچه‌ی گیراوه‌كه‌ت لێداوه‌، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی به‌جی بهێڵه‌و دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن بیشۆره‌وه‌ و ده‌بینیت خاڵه‌ ڕه‌شه‌كان نه‌ماون و پێستت نوێ بۆته‌وه‌.