سەردێر

ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 969 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٧٥٠٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 159 كەس و سلێمانی ٣٨٩ كەس و لە گەرمیان 39 كەس و دهۆك ٣٥٥ و هەڵەبجە 24 و ڕاپەڕین 3 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 878 كەس چاكبوونەوە و 19 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No photo description available.