سەردێر

سبەی لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك.