سەردێر

بەوێنە؛ نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا گەشتێكی پاسكیلسواری ئەنجام دەدەن

خەڵك
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت ، كاتێكی زۆری خۆم بە ئامادەكردن و خواردنی خۆشی عێراقی بەسەر دەبەم و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێكەوە پاسكیلسواریمان كرد و هەندێ كالۆریمان سووتاند.

ستیڤن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی خۆی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەكاتی پاسكیلسواری بڵاوكردۆتەوە .

ستیڤن هیكی ڕاشیگەیاندووە، كاتێكی زۆری خۆم بە ئامادەكردن و خواردنی خۆشی عێراقی بەسەر دەبەم. بۆیە زۆر خۆشحاڵبووم لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێكەوە پاسكیلسواریمان كرد و هەندێ كالۆریمان سووتاند.