سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: داعش لە ناوچە جێناكۆكەكاندایە

 

خەڵك-
جەنەراڵ كیڤن كۆبسی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنی (خواستی پتەو) لە عیراق كە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وە ئەجام دەدرێت، نمونەیەكە دەكرێت لە هەموو ئۆپەراسیۆنەكانی ئایندە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان پشتی پێببەسترێت.

ماڵپەڕی (ئەرمادا)ی سەربازی لە زاری جەنەراڵ كۆبسی بڵاویكردەوە”تائێستاش پاشماوەكانی داعش بونییان هەیە و ئەم بوونەش تا ئەندازەیەكی زۆر لە ناوچەكانی نێوان هێز و نەژادە جیاجیاكاندایە”.

بە وتەی كۆبسی”داعش بوونی لە ناوچەكانی چیای حەمرین لە باكووری خۆرهەڵاتی عیراقدا هەیە، بەو پێیەی كەلێن و بۆشایی هەیە لەنێوان هێزە فیدراڵییەكانی عیراق و پێشمەرگەی كوردی، چەكدارانی ڕێكخراوەكەش لەو ناوچانەدا لە ئەشكەوتەكانەوە هەوڵ دەدەن توندوتیژی بۆ بەغدا هەناردە بكەن”.