سەردێر

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ گەشتكردن بۆ ئێران بەمەرج ئاسایی بۆتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ئاساییكردنەوەی هاتووچۆ و گەشتكردن بۆ ئێران بەشێوەی مەرجدارە و كەسانی كە هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە چەند جۆرێك دەتوانن سەفەر بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا هاووڵاتیانی هەرێم ئاگاداردەكاتەوە كەوا بڕیاری ئاساییكردنەوەی هاتووچۆ و گەشتكردن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازەسنورییەكان بەشێوەی مەرجدارە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو كەسانەی هەڵگری ڤیزای ئێرانن لە جۆرەكانی (خوێندن ــ نەخۆشی و دەرمان ــ بازرگانی و وەبەرهێنان ــ خاوەن ئیقامەی كارپێكراو) دەتوانن سەفەری ئەو وڵاتە بكەن و هەڵگرانی ڤیزای گەشتیاری لەئێستادا ڕێگەیان پێ نادرێت تا ٢٠٢١/٤/٢٠ .

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لەئێستادا لەبەشی نشینگەی باشماخ تەنها كار بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە بۆ مەبەستەكانی نەخۆشی و خوێندن و بازرگانی و خاوەن ئیقامەن و لە ئەگەری هەر گۆڕانكاری یەكی دیكەدا ئاگادارتان دەكەینەوە.

لەبەرئەوە بەپێویستمان زانی لاتان ڕوونبێ كەوا ئاسایی بوونەوەی تەواوەتی نیە وەك هەندێ لە ڕاگەیاندنەكان ئاماژەیان پێداوە بەڵكو بڕیارێكی مەرجدارە.