سەردێر

بڕیاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەدرێت

خەڵك-

لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ڕێكاری نوێ دەردەكات.

بەپێی زانیارییەكان، سبەی یەك شەممە 11-4-2021 لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و لەسەر ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سبەینێ لیژنەكە بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڕیار و ڕێكار نوێ دەدات.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چاوەڕێی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەدروستی دەكەین، و بەپێی ڕاپرتەكەی ئەوان بڕیاری نوێ دەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لیژنەكە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لە كاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دەركرد، بەڵام بڕیارەكە لە شاری سلێمانی جێبەجێ نەكرا، هاوكات دەرگای مزگەوت و قوتابخانەكانیش داخراون، بەڵام بازاڕ و فەرمانگە و بەشێكی زۆر لە سەیرانگاكانی هەرێم جمەیان دەهات لە گەشتیاران و ئەمەش حكومەتی هەرێمی ڕووبەڕووی ڕەخنە كردۆتەوە.