خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگەی كەركوك، دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە پارێزگەكە ڕادەگەیەنێت كە ماددەی تەقینەوەی پێبووە و بەنیازی ئەنجامدانی تەقینەوە بووە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن پۆلیسی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”مەفرەزەكانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی سوپای عیراق و دەزگای
هەواڵگری، توانییان تیرۆریستێك دەستگیربكەن كە جانتایەكی پێبووە و تێیدا دوو بۆمبی لكێنراو و كۆنترۆڵی تەقینەوە و چەند مۆبایلێكی تێدا بووە”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تیرۆریستەكە و ئەو شتومەكانەی پێی گیرا، ڕادەستی دەزگای هەواڵگری عیراق كران، بەو پێیەی ئەوان لایەنی پەیوەندیدارەن و یەكێكە بووە لە ئامانجەكانی ئەوان”.